Smart Micro Grids Research Center (Kurdish)

ناوەندی توێژینەوەی وردە تۆڕ و تۆڕە ژیرەکان

ناوەندی توێژینەوەی وردە تۆڕ و تۆڕە ژیرەکان (SMGRC)، ناوەندێکی توێژینەوەی نێونەتەوەییە کە لە نۆڤەمبەری 2016ـەوە بە فەرمی دامەزرا. SMGRC سەرچاوەیەکی دوڵەمەندی ڕاھێنان، پشکنین و ئیمکاناتی تاقیگەیی بۆ پڕۆژە زانستیی/پیشەییە جۆربەجۆرەکانی تۆڕی زیرەک و تۆڕی بچووک، بە تایبەت لە بواری کۆنترۆڵی پێشکەوتوو و زیرەکی پێک‌ھێنان و شێوازەکانی لێکدانەوە دابین دەکات.

سەرباری نموونە دروستکردن و شوێنی ھاوچەشنسازی بۆ ڕاھێنان و ئامانجە پەروەردەییەکان، ھەندێ جەنەڕاتۆر (وەک، پانێلی PV، تۆربینی با، جەنەراتۆری دیزڵ)، سیستەمەکانی خزنکردنی وزە، پارچەکانی تۆڕ، مۆدول، سیستەمی لاوەکی لە بەردەست دان کە پۆلە جیاجیاکانی پشکنینن و پشڕاستکردنەوە دەتوانن بەکاریان بھێنن. نەرمی‌نواندنی SMGRC ڕێگە دەدات بە لەبەرچاوگرتنی جۆرەکانی MG (DC, AC و دووڕەگە) حاڵەتەکانی جێبەجێکردن (گرێدراو بە تۆڕ و بەستراو) و ھەروەھا ھێشووەکانی MG، لەسەر پێکھاتە جیاجیاکان کار بکرێت.

ناوەڕۆکی پلەتفۆرمی ئێستا، ھاوچەشنسازێکی خێرایە کە دەتوانێت لە ڕێگەی ئامپلی‌فایرەکانی وزەوە پەیوەست بکرێت بە ئیمکاناتی ڕەقەواڵەییەوە. زانکۆی کوردستان و کۆمپانیای ئەلکتریکی ناوچەی ڕۆژاوا (WREC) پاڵپشتیکەرانی سەرەکی SMGRC-ن. تیمی SMGRC پێک ھاتووە لە پەرەپێدانی بەردەوام و بەرچاوی ژمارەی خوێندکارانی پلەی ماستەر و دکتۆرا، سەردانی لێکۆڵەران و دەرچووانی پلەی دکتۆرا کە لایەنە جۆربەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە لە تۆڕە زیرەک و بچووکەکان لە خۆ دەگرن.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی وردە تۆڕ و تۆڕە ژیرەکان

پڕۆفیسۆر حەسەن بێورانی
 bevrani[at]uok.ac.ir (use@ instead of [at])v

یاریدەری سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی وردە تۆڕ و تۆڕە ژیرەکان

دکتۆر قوباد شەفیعی
 q.shafiee[at]uok.ac.ir (use@ instead of [at])v

په‌یوندی له‌گه‌ل ئیمه

smgrc[at]uok.ac.ir (use@ instead of [at])v